Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی هاوڵاتیانی عێراق؛ فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی دادگایی ده‌كرێت


په‌یام

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی عێراقی دادگایی ده‌كرێت.


ئێدوارد گالاگه‌ر، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بووه‌، ماوه‌ی 19 ساڵ له‌ ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا كاری كردووه‌ و له‌م ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین خه‌ڵات و مه‌دالیای سه‌ربازیی، وه‌رگرتووه‌. بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی نێوان كۆتایی شوبات و سه‌ره‌تای ئادار له‌ دادگایه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ دادگایی بكرێت .

داواكاری گشتیی  له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ گالاگه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانیدا وه‌ك نیشانه‌شكێن و ئه‌فسه‌ری پزیشكی، چه‌ندین كه‌سی بێتاوانی عێراقی بۆ مه‌به‌ستی خۆشی كوشتوون؛ له‌وانه‌ش مێردمنداڵێكی دیلی بریندار بووه‌، كه‌ دوای كوشتنه‌كه‌ی سووكایه‌تیی به‌ ته‌رمه‌كه‌ی كردووه‌.

داواكاری گشتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییدا بووه‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵه‌كان و ویستوویه‌تی بابه‌ته‌كه‌ بشارێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ دادگا كراوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن تا نه‌توانێت له‌گه‌ڵ شایه‌ته‌كاندا په‌یوه‌ندیی دروستبكات.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ساغ بكرێنه‌وه‌، ئه‌وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سزای به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌ر بكرێت.

356 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر