Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیئتلافی نه‌سر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ عه‌بادی ماڵه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

په‌یام

ئیئتلافی نه‌سر ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی پایته‌ختی‌ عێراقی جێهێشتبێت و ماڵه‌كه‌ی گواستبێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی پاسه‌وانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چوونه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، رێگرییان كرد هاتوچۆی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بكرێت كه‌ خێزانه‌كه‌ی عه‌بادی لێیه‌، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ناوبراو به‌نیازه‌ به‌غدا به‌جێبهێڵێت و بچێته‌ هه‌ولێر نیشته‌جێ بێت، ئه‌مڕۆ ئیئتلافی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئیئتلافی نه‌سردا هاتووه‌ به‌ رایگشتی راده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ میدیاوه‌ باس ده‌كردێت كه‌ گوایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌غدا به‌جێده‌هێڵێت دوورن له‌ راستییه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ كێبڕكێی سیاسی كه‌مبایه‌خ كه‌ هه‌ندێك لایه‌نی نابه‌رپرس جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.


371 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر