Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەم گیراوە سروشتییە خانە شێرپەنجەییەکانی لەشت لەناوبەرە


پەیام 

زۆرکات چارەسەرە سورشتی و ڕووەکییەکان سودیان زیاترە و بێزیانن بۆ تەندروستی، بەراورد بە چارەسەرە پزیشکییەکان.

ماڵپەڕی (quora) توێژینەوەی پزیشکێکی ڕووسی بەناوی “ھریستۆ مەرمەرسکی” بڵاوکردۆتەوە، تیایدا باس لە ئامادەکردنی خواردنێک دەکات کە هاوکارە بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی لەوانە:

جگەر و گورچیلەکان پاک دەکاتەوە.
موولوولەکانی خوێن پاک دەکاتەوە.
دڵ بەهێز دەکات و دژی جەڵتەی دڵە.
سیستەمی بەرگری جەستە بەھێز دەکات.
دژ بە زۆربوون و گەورەبوونی خانەکانی شێرپەنجە کاردەکات.
کەرەستەکان:

لیمۆ ١٥ دانە
سیر ١٢ دەنک
ھەنگوینی ڕەسەن ٩٩٠ گرام
گوێز ٤٠٠ گرام
چەکەرەی گەنم ٤٠٠ گرام
(گەنم لە ئاودا دابنێ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، تائەوکاتەی چەکەرە دەکات و پاشان بیپاڵێوە و گەنمەکە و چەکەرەکەی پێکەوە بەکاربھێنە بۆناو تێکەڵەکە)

شێوازی ئامادەکردنی:

دەنکە سیرەکان پاک بکە و پاشان لەگەڵ گەنم و گوێزەکە تێکەڵیان بکە و بیانھاڕە، پێنج لیمۆ لە ڕەندە بدە بە توێکڵەوە، ئاوی (١٠) لیمۆ بگوشە تێکەڵی کەرەستەکانی تری بکە، پاشان ھەنگوینەکەی تێکەڵ بکە، بەڵام پێویستە ئەم گیراوەیە بە کەوچکی دار تێکەڵ بکرێت، لە قوتوویەکی شوشەدا گیراوەکە ھەڵبگرە لەناو بەفرگردا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

چۆنیەتی بەکارھێنانی:

پاش سێ ڕۆژ دەتوانیت دەست بکەیت بە خواردنی ئەم گیراوایە، سەرەتا ڕؤژانە یەک بۆ دوو کەوچکی چێشت، نیو کاتژمێر پێش نانی بەیانی و پێش نوستن بخۆرەوە، ئەگەر شێرپەنجەت ھەیە باشترە ھەر دوو کاتژمێر جارێک یەک بۆ دوو کەوچک بخۆیتەوە.

826 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر