Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"سه‌درییه‌كان پلانیان هه‌بووه‌ له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا؛ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا"


په‌یام

كه‌سێكی‌ نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در "پلانی‌ هێرشكی‌ سه‌درییه‌كان بۆ سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ" ئاشكرا ده‌كات  و، ڕایده‌گه‌یه‌نێـت: ئه‌وان ئاگاداری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ تره‌مپ بوون.


جه‌لیل نووری، سه‌ركرده‌ له‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در و كه‌سی‌ نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در، له‌ وتارێكدا ده‌ڵێت "ده‌یه‌وێت نهێنییه‌ك ئاشكرا بكات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گه‌وره‌ترین ڕووداوی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ موقته‌دا سه‌دری‌ سه‌ركرده‌ی‌ ڕه‌وته‌كه‌ی‌، كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی پێ ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ تره‌مپ پێ بخاته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌".

جه‌لیل نووری‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "سه‌درییه‌كان پلانێكیان داڕشتبوو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و، بۆ ئه‌وه‌ش به‌رگریكارانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه‌ی‌ موقته‌دا سه‌در، دوو شوێنیان دیاری كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی بكات، ئه‌وانیش سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ به‌غدا و، بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ڕوومادی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار".

به‌ قسه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ی‌ نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در "گه‌نجه‌كانی‌ ڕه‌وته‌كه‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌ كردووه‌ و، چاوه‌ڕێی فه‌رمان بوون، به‌ڵام دواتر فه‌رمان دراوه‌ دان به‌ خۆیاندا بگرن".

ئه‌م قسانه‌ی‌ سه‌ركرده‌كه‌ی‌ سه‌در له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی‌ عێراق و سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هیچ لایه‌نێك به‌ حكومه‌تی‌ عێراقیشه‌وه‌ ئاگاداری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ تره‌مپ نه‌بووه‌.

782 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر