Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی باڵای عێراق له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه‌

په‌یام

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: عێراق داوای هاوكاری ئه‌منی له‌سوریا كردووه‌. 

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌  فالح فه‌یاز، راوژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتۆته‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و په‌یامێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی گه‌یاندۆته‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌و، تێیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوای هاوكاری ئه‌منی له‌سوریا كردووه‌.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختیكردۆته‌وه‌، ئه‌و ئارامی و هێمنییه‌ی به‌مدواییه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوانی سوریا و عێراقی گرتۆته‌وه‌، به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌ردوو وڵاته‌.

به‌مدواییانه‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و دیمه‌شقدا به‌دیده‌كرێت، كه‌ گرنگترینیان سه‌ردانی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان بوو بۆ سوریا و،كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیماراتیش له‌دیمه‌شق و، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی كاری هاوتا به‌حره‌ینییه‌كه‌ش یه‌كێكی تر بوون له‌وانه‌ی كه‌ ئاماژة به‌  ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.


360 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2018

بابەتی زیاتر