Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی بازرگانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات پارەی جوتیارانی هەرێم خەرج بکات


پەیام 

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جوتیاران داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن، وه‌زاره‌تی بازرگانی داواكه‌ ده‌دۆڕێنێت.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ ئیمزای دكتۆر محه‌مه‌د هاشم، وه‌زیری بازرگانی عێراقی پێوه‌یه‌ و ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ كه‌تێیدا داوا ده‌كات به‌ خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی فارس حسێن عه‌بدوڵا ناسراو به‌ (مام فارس) و هه‌روه‌ها دابینكردنی پاره‌ی گه‌نمی ته‌واوی جوتیارانی هه‌رێم.

وه‌زیری بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ بدرێت به‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ (576) ملیار دیناره‌.

ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی عێراق دوای تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی سه‌رۆكی رێكخراوی جوتیارانی‌ سه‌رده‌م و چه‌ند پارێزه‌رێكی خۆبه‌خش هات كه‌ تێیدا داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی‌ هه‌رێمی كوردستانیان له‌ حكومه‌تی‌ عێراق كردبوو.

1307 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2018

بابەتی زیاتر