Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق پێداچوونه‌وه‌ به‌ فۆڕمی‌ خۆراكی‌ هاوڵاتیان ده‌كات

په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: به‌رنامه‌یه‌كی‌ بۆ وردبینیكردن له‌ فۆڕمی‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هاوڵاتیان داناوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ زانیاریيه‌كان و ڕێگریكردن له‌ناوی‌ دووباره‌و بێ‌ بنه‌ماو ناوی‌ كۆچكردووان.

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕ له‌فه‌رمانگه‌ی‌ پلاندانان و چاودێری‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌، به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق، تاووتوێی‌ چۆنێتی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ فۆڕمی‌ خۆراكیان كردوه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ هاوتاكردنی‌ زانیاریه‌كانی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كانی‌ فۆڕمی‌ خۆراك، به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌رخستنی‌ ژماره‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ ناویان له‌سیستمی‌ فۆڕمی‌ خۆراكدا تۆماركراوه‌.

ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق پێدانی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هاوڵاتیانه‌ به‌ كه‌سانی‌ شایسته‌و ڕێگریكردنه‌ له‌پێدانی‌ ئه‌و به‌شه‌ خۆراكه‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته‌ وه‌ریانگرتووه‌.


667 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر