Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له دانیشتنی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر سێ وه‌زیری‌ دیكه‌ی حكومه‌ت ده‌درێت


پەیام 

ڕۆژنامه‌ی‌ (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر سێ وه‌زیری‌ دیكه‌ی‌ كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت".

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی به‌رگری‌و نێوخۆ و داد و په‌روه‌رده‌ ‌و كۆچ له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هێشتا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، به‌وپێیه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی نێوخۆ و به‌رگری ئاسته‌نگیی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مدایه‌، سبه‌ینێ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده‌‌و داد‌و كۆچ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تائێستا ناكۆكیی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی وه‌زیری داد ‌و كۆچ له‌ نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا به‌رده‌وامه‌، به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ به‌ پێكهاته‌ی‌ مه‌سیحی دراوه‌‌و پارتیش دارا نوره‌دینی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی وه‌زیری‌ داد پاڵاوتووه‌‌و یه‌كێتیش ده‌یه‌وێ خالید شوانی له‌ حزبه‌كه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.
 
ڕۆژی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری‌ پلاندانان‌و خوێندنی باڵا‌و ڕۆشنبیری له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا سوێندی یاساییان خوارد.

404 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر