Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق بڕیاریدا فالح فه‌یاز بگه‌رێته‌وه‌سه‌ر كاره‌كانی‌ پێشووی‌

په‌یام

دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق، بریارێكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراقی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پۆسته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌پێی‌ ئه‌و بریاره‌ جارێكی دیكه‌ فالح فه‌یاز ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی‌ پێشووی‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فالح فه‌یازه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دادگای فیدرالی‌ بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و كاندیدی وه‌زیری ناوخۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ پۆسته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ هۆكاری ده‌ستكردن به‌ هه‌ڵمه‌تی سیاسیی و خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی له‌ 31ی ئابی رابردوودا فالح فه‌یازی له‌ كار دوورخسته‌وه‌.

فالح فه‌یاز له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-دا كاندیدی هاوپه‌یمانی بینایه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق كه‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی-شیان له‌نێودایه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سیاسییه‌كی بێلایه‌ن، 25ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستبه‌كاربوو و له‌ كۆی 22 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی، ناوی 14 وه‌زیری ئاشكرا كرد. به‌ڵام هێشتا ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، به‌رگریی، داد، په‌روه‌رده‌، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا، كۆچ و كۆچبه‌ران و پلاندانان له‌ په‌رله‌مان تێنه‌په‌ڕێنراوه‌.

435 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر