Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: 28% ی‌ خێزانه‌كان له‌ خانووی كرێدا ده‌ژین

په‌یام

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ژاریی بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا رێژه‌ی بێكاری له‌ناو گه‌نجان له‌سه‌دا 14 بووه‌، هاوكات له‌سه‌دا 28ی خێزانه‌كانیش له‌ خانووی كرێدا ده‌ژین.

به‌پێی روپێوییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كه‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی كوردستانیش له‌ خۆده‌گرێت تێكڕای له‌ سه‌دا 31ی خه‌رجیی خێزانه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێم بۆ هه‌ر مانگێك كه‌متر له‌ یه‌ك ملیۆن دیناره‌.

هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ خه‌رجیی تاكه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وا رێژه‌ی حه‌وت و پۆینت 45 له‌ سه‌دی تاكه‌كان مانگانه‌ كه‌متر له‌ 200 هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌كان رووپێوییه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 72 ی خێزانه‌كان خانووی خۆیان هه‌یه‌و له‌سه‌دا  28ی دیكه‌ش كرێیچین.

هاوكات به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق ژماره‌ی دانیشتوانی‌ وڵات بۆ ئه‌م ساڵ 38 ملیۆن كه‌س بووه‌ و پێشبینی‌ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بۆ دوو ساڵی داهاتوو باری ئابووری خێزانه‌كان له‌ سه‌دا 17یان خراپتر ببێت و له‌سه‌دا 32یش به‌ نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌.


391 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2018

بابەتی زیاتر