پهیام
کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی، بە هۆی هەڵپەساردنی باجی کاری پەیامنێر، جیم ئاکۆستا لە لایەن کۆشکی سپی-یەوە کە بەوە ناسراوە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا پرسیاری توند دەکات، سکاڵای لەسەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و شەش کاربەدەستی باڵای کۆشکی سپی تۆمارکرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کەناڵەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، کۆشکی سپی لە رێگەی هەڵپەساردنی باجی کارەوە، ماددەی یەکەم و پێنجەمی دەستووری ئەمریکای پێشێلکردووە.
سکاڵاکان لە لایەن سی ئێن ئێن و جیم ئاکۆستاوە بە هاوبەشی تۆمارکراون و لە دژی هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی، جۆن کێڵی و گوتەبێژی کۆشكی سپی، سارا ساندەرز و جێگری بەرپرسی کارمەندانی کۆشكی سپی، بیڵ شاین و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نهێنیی و کارمەندی هەواڵگریی نهێنیی کە رێگرییان لە چوونە ژوورەوەی جیم ئاکۆستا بۆ ناو کۆشکی سپی کردووە، تۆمارکراون.
257 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018