په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دووشه‌پۆلی باران بارین روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لێزمه باران ده‌بارێت.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌كی كه‌شناسی بڵاوكردهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری دوو شه‌پۆلی باران بارین.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: له ئێواره‌ی ڕۆژی چواشه‌ممه نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای سوره‌وه كارده‌كات سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نمه باران ده‌بێت و بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه بارانی مامناوه‌ند و لێزمه باران له سنوری پاریزگای سلێمانی و ناوجه شاخاوییه‌كانی پاریزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كات و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌ش هاتووه: بارسته هه‌وایه‌كی سارد كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه و پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه و ڕۆژی هه‌ینیش كاریگه‌رییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و ته‌نها باران به شیوه‌ی پچڕ پچت ده‌بارێت و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دووباره باران بارین دهستپیدهكاتهوه.
513 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018