Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی بابان كرد

په‌یام

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پێشوازیی له‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌روێش سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی بابان كرد.

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر، پێشوازیی له‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌روێش، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی بابان و، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئۆفیسی گشتیی سه‌نته‌ره‌كه‌ كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ستخۆشیی كار و چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كانی لێ كردن و، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد: سه‌نته‌ره‌كه‌یان وێڕای ئه‌وه‌ی گرنگی به‌ مێژووی بابانییه‌كان ده‌دات، به‌هۆی دروستكردنی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستانیشدا، كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان له‌ ئاشته‌وایی و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه‌.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئومێدی خواست له‌ داهاتوودا بتوانن زیاتر له‌و بوارانه‌دا ڕۆڵی خۆیان ببینن و وتیشی‌ "پێویسته‌ به‌ هه‌موولایه‌كه‌وه‌ هێمنی و دادگه‌ری له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رقه‌رار بكه‌ین و گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد بنبڕ بكه‌ین".

وه‌فدی میوانیش سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان له‌مه‌ڕ پرسه‌ جیاوازه‌كان، به‌رزنرخاند.

219 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر