په‌یام
به‌پێی پڕۆژه یاسایه‌ك كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كراوه، گۆڕانكاری له پێدانی به‌شه خۆراكی هاووڵاتییان ده‌كرێت و، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی داهاتی ڕۆژانه‌یان له پێنج دۆلار زیاتر بێت به‌شه خۆراكیان پێ نادرێت.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند "به‌پێی پڕۆژه‌كه له‌جیاتی كۆبوون، كارتی زیره‌ك به‌كار دێت و، ئه‌وانه‌ی كه مووچه‌یان له یه‌ك ملیۆن و نیو زیاتره، ئه‌وا كۆبوونی خۆراك نایانگرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "به‌پێی خه‌مڵاندن نزیكه‌ی له‌سه‌دا 50ی هاووڵاتیان كۆبوونی خۆراك ده‌یانگرێته‌وه".
به‌پێی پرۆژه‌یاساكه بڕی داهاتی هاووڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای مووچه دیاری كراوه...
837 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018