Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: مه‌رجمان دریارینه‌كردووه‌ بۆ به‌شداریكردنمان له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت


په‌یام

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌شداریكردنییان له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌رجێكیان دیارینه‌كردووه‌ به‌ڵام پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كارنامه‌ی حكوومه‌ت ببینین و دواتر بڕیار له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن.


ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌م، عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی ئاینده‌ی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌: "مه‌رجمان دیارینه‌كردووه بۆ به‌شداریمان له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌گه‌ر داوای له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت، ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ پڕۆژه‌ی خۆمان هه‌یه‌ بۆ به‌شداریكردنمان، چونكه‌ ئێمه‌ بڕیاری پێشوه‌خته‌مان نه‌داوه‌ كه‌ به‌شدار ده‌بین یان ده‌بین به‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو به‌شداریكردنمان په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌مجاره‌ شێوازی حكوومڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بێت، ئایا چ جۆره‌ حكوومه‌تێك پێكدێت و په‌رله‌مان چۆن ده‌بێت، ئایا وه‌كو جاران حكوومه‌ت نا‌توانێت خزمه‌تگوازرییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دابین بكات، من پێموایه ئه‌مه‌‌ پێویستی به‌ میساقێك هه‌یه".

له‌باره‌ی بڕیار و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌كاتی به‌شداریكردنییان له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید وتی: "ئێمه‌ جارێ باسی هیچ ناكه‌ین، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی گفتوگۆكان ده‌ست پێده‌كه‌ن و بڕیاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، قۆناغی دووه‌میش بریتییه‌ له‌ پرس و ڕا له‌گه‌ڵ كادیره‌ باڵاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شداریمان كرد ئه‌وا كادیر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتگیر و پاڵپشت بن، ئه‌گه‌ریش بووین به‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وا هه‌موومان ئۆپۆزسیۆنێكی سه‌رڕاست و كارابین".

عه‌بدولستار مه‌جید جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان نازانن حكوومه‌تی ئاینده‌ چۆن ده‌بێت، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك راسپێردرێت، ده‌بێت بۆچوون و كارنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، بۆیه‌ ئه‌وان‌ سه‌یری كارنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌و كات بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن.


287 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018

بابەتی زیاتر