Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیموكراته‌كان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له ئیداره‌ی تره‌مپ


پەیام 

دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی دوو له‌سه‌ر سێی كۆنگرێسی ئه‌مریكا زۆینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ده‌ست هێنا، خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر وڵاتان گرتوویه‌تیه‌ به‌ر.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویکردووەتوە: دیموكراته‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی نیشتمانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌هێزتر بوون و ده‌توانن رۆڵێكی گرنگ بگێڕن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تره‌مپ.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا واشنتۆن پۆست باسیلەوەکردووە: لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی دیموكراته‌كاندایه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیا و سعوودیه‌، ئیداره‌دانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و كاره‌كانی وه‌قفی تره‌مپ.

هاوکات له‌ زاری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان ئه‌لییۆت ئه‌نگه‌ل، كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ببێته‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئەوە خراوەتەڕوو  ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌مێكه‌ گوێ له‌ دیموكراته‌كان ناگرێت و به‌ده‌م بانگهێشته‌كانی لیژنه‌كه‌وه‌ نایه‌ت.

ئه‌نگه‌ل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ تره‌مپ له‌مه‌ودوا ناچاره‌ به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات ورایگەیاندووە: "ئیدی ده‌بێت كۆشكی سپی ئێمه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌رنا تاكو ئه‌و كاته‌ی (ئیداره‌ی تره‌مپ) ئێمه‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین".

ئه‌نگه‌ل تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری له‌ پێشینه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ساڵی ٢٠١٦ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دڵسۆزی به‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما ده‌ستیان به‌ كاركردن كردووه‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌.

244 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر