پەیام
دوانیوەرۆی ئەمرۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە بارەگاکانی پەکەکە لە چیادێل تۆپبارانی گوندەکانی خەلیفان و سیران و ئالەکانی لەدەڤەرى برادۆست کرد.
هاوکات سەرلەئێوارەى ئەمڕۆش دوو فڕۆکەى جەنگى بۆردومانى ناوچەى سێگردکانى نزیک گووندى خەلیفانیان کرد.
پەیامنێری پەیام گواستییەوە تۆپبارانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە و هیچ زیانێکی گیانی بەردانیشتوانی گوندەکان نەگیاندووە.
پەیامنێری پەیام ئەوەیشی وت: لەکاتژمێر 6ى ئێوارەی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەى جەنگى دەوڵەتى تورکیا بەئاسمانى برادۆستدا سوڕاونەتەوە، دواتر لە کاتژمێر 6:25 خوولەک دووجار لەسەر یەک ناوچەى سێگردکانى نزیک گووندى خەلیفانیان بۆردومان کردووە.
399 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018