Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژووری بازرگانی‌ سلێمانی: سزاكانی سه‌ر ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت

په‌یام

ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازیی سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ سزاكانی سه‌ر ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێمی كوردستان دروستناكات و خاڵه‌ سنووریه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران كراوه‌ن و به‌بێ هیچ گرفتێك شتومه‌ك ئاڵوگۆرده‌كرێت. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ژووری بازرگانی‌ و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موان له‌وه‌ دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌، سزاكان ته‌نیا كانزا و سوته‌مه‌نی و كه‌رتی كه‌شتیوانیی و بانك و سێكته‌ره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئێران ده‌كه‌نه‌ ئامانج و به‌رهه‌م و پێداویستیی خۆراكی و داوده‌رمان ناگرێته‌وه‌، بۆیه‌ سزاكان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێناكرێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناو بازاڕی هه‌رێم هه‌بێت.

ژووری بازرگانی پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ڵێت، گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران تازه‌ نیه‌و له‌دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی شا له‌ ساڵی 1979 هاتنه‌ سه‌ر حوكمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام گه‌مارۆی سه‌ربازی و بانكی و كاڵاو كه‌لوپه‌ل، به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا سه‌پێندراوه‌، گه‌مارۆكانی ئابی 2018 كه‌ به‌ دوو قۆناغ جێبه‌جێكراون و سروشت‌و قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران به‌چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه‌ و به‌رده‌وام بووه‌، ته‌نیا ئه‌و دوو مانگه‌ نه‌بێت كه‌ دوای ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ ئێران سنوره‌كان داخران.


249 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر