Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. داواده‌كرێت سنوورێك بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ دابنرێت كه‌ فیلمی بیانی په‌خش ده‌كه‌ن


په‌یام

به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ توند و تیژی‌ دژ به‌ ژنان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژبه‌ ژنان له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبووه‌و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ چالاكی‌ 10 مانگی‌ ڕابردوو به‌رنامه‌و پلانی‌ داهاتوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژبه‌ ژنان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد:  هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژ به‌ ژنان له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو بۆ به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌وا به‌شێك له‌ میدیاكان به‌بێ‌ ڕه‌چاوكردنی‌ داب و نه‌ریته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ فیلمه‌ بیانیه‌كان دۆبلاژ ده‌كه‌ن و په‌خشی‌ ده‌كه‌ن و داواش له‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان و وه‌زارتی‌ ڕۆشنبیری‌ ده‌كات سنورێك بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ دابنێن.

301 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر