Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا به‌م مه‌رجانه‌ سزاكان له‌سه‌ر ئێران لاده‌بات‌و له‌گه‌ڵیدا رێكده‌كه‌وێت



په‌یام

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران چوونه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ قورسترین سزاكانن بۆسه‌ر ئێران.

ئه‌مریكا 12 مه‌رجی‌ له‌سه‌ر ئێران داناوه‌ كه‌ به‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ ئه‌مریكا هه‌موو سزاكان له‌سه‌ر ئێران لاده‌بات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ رێكده‌كه‌وێت


مەرجەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران:

1- ده‌بێت ئێران ته‌واوی ره‌هه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌رنامه‌كانی پێشتری ئه‌تۆمی بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم روون بكاته‌وه‌ و ئه‌و كارانه‌ بۆ هه‌میشه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی پشتڕاستكراوه‌ واز لێ بهێنێت.

2- ده‌بێت ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت و نابێت جارێكی دیكه‌ كار به‌ پلوتۆنیۆم بكات.

3- ده‌بێت ئێران به‌بێ مه‌رج هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا بكاته‌وه‌.

4- ده‌بێت ئێران كۆتایی به‌ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی بهێنێت و هه‌ڵدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه‌، رابگرێت. 

5- ده‌بێت ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكی و هاووڵاتییانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ئازاد بكات كه‌ به‌تۆمه‌تی نادروست ده‌ستگیریكردوون. 

6- ده‌بێت ئێران ده‌ست له‌ پشتگیرییه‌كانی بۆ حزبوڵڵا، حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین و ته‌واوی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگرێت. 

7- ده‌بێت ئێران رێز له‌ سه‌ربه‌خۆیی عێراق بگرێت و رێگه‌ به‌ داماڵینی چه‌ك له‌ میلیشیا شیعییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بدات. 

8- ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ میلیشیا حووسییه‌كان رابگرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ بكات له‌ یه‌مه‌ن. 

9- ده‌بێـت ئێران ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ له‌ سووریا بكێشێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵیدان. 

10- ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌كانی بۆ تاڵیبان و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ له‌ ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌دا رابگرێت و ده‌ستبه‌رداری داڵده‌دانی قاعیده‌ ببێت. 

11- ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌كانی بۆ ئه‌و تیرۆریست و چه‌كدارانه‌ رابگرێت كه‌ له‌ جیهاندا هاوبه‌شییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران. 

12- ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵسوكه‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌كانی ببێت به‌رامبه‌ر دراوسێیەكانی كه‌ زۆرێكیان هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان و ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌ناوبردنی ئیسرائیل و ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سعوودیه‌ و ئیمارات.

1115 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر