Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵ پیرۆزبای دامه‌زراندنی‌ ڕێكخراوی قوتابیان ده‌كات

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی‌ رێكخراوی قوتابیانی‌ كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بلآكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی قوتابیان به‌رده‌وامبن.

له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ چوارده‌هه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی (ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان) به‌ناوی ئه‌میر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و خه‌رمانی هه‌وڵ و ماندووبوونتان له‌ خزمه‌تی قوتابیان و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و خوێندنی باڵادا به‌رزده‌نرخێنین.

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی ده‌ڵێت "ئومێده‌وارین وه‌ك ڕابردوو به‌توانا و هه‌وڵی كادیر و ئه‌ندامه‌ دڵسۆز و چالاكه‌كانتان ده‌رگای خزمه‌تتان بۆ قوتابیان له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا كراوه‌بێت و له‌ خه‌می په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی قوتابیان و فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌زگا په‌وه‌ندیداره‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی قوتابیاندا به‌رده‌وامبن".


199 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر