Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا نزیكه‌ی 57 هه‌زار كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


په‌یام

له‌ ڕاپۆرتێكدا  كه‌ ئاژانسی ئاسۆشییه‌تد پرێس بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا، به‌ ده‌یان هه‌زار كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌ چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ 56 هه‌زار و 800 كۆچبه‌ر له‌ جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆریان خنكاون و به‌شێكیشیان ونبوون،  زۆربه‌شیان له‌ پێناو ژیانێكی باشتردا كۆچیان كردووه‌.

له‌ به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ به‌ڕێگه‌ی نایاسایی كۆچده‌كه‌ن، ته‌رمی به‌شێكیان له‌ ده‌ریاكان و له‌ بیابانه‌ گه‌وره‌كانی جیهاندا ونبوون و تا ئێستاش نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

له‌كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ ئه‌مریكای باكور و باشور و  كیشوه‌ری ئاسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ چه‌نده‌، چونكه‌ له‌ ئێستادا وڵاتی فه‌نزوێلا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین هاوڵاتییه‌كانی بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كۆچده‌كه‌ن. 


161 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر