Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەمچەماڵ.. وتاری هەینی تایبەت بوو بە گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت و دابه‌شنه‌كردنی‌ نه‌وت


پەیام 

مامۆستایانی‌ ئاینی‌ له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ وتاری هه‌ینی‌ ئه‌مرۆیان تایبه‌ت كردبوو به‌ گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت و به‌رپرسان و دابه‌شنه‌كردنی‌ نه‌وت و سوته‌مه‌نی‌ ساڵی رابردوو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ لقی چه‌مچه‌ماڵی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌، ئه‌مڕۆ به‌شێكی‌ زۆری‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و ناحییه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ته‌وه‌ری‌ وتاره‌كانیان ته‌رخانكردبوو له‌سه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تی‌ و گه‌نده‌ڵییه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێستادا باڵی‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كورستاندا كێشاوه‌.

مامۆستایانی‌ ئاینی‌ له‌ وتاره‌كانیان دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد ناكرێت له‌ ئێستادا و له‌ وه‌رزی‌ زستان نزیك ده‌بینه‌وه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان به‌شه‌ نه‌وتی‌ ساڵی‌ ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌ڵام به‌رپرسان و پله‌ باڵاكان به‌ موچه‌ی زۆره‌وه‌ خانه‌نشین بكرێت هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆر له‌ نێوان چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ببێت.

281 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر