Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوونکردنەوە له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنە نێودەوڵەتییەکەی هەولێر ده‌درێت


په‌یام 

راكه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێکخەران و دادوەرانی ماراسۆنەکە لە دوا چرکەدا ماوه‌ی ماراسۆنه‌كه‌یان گۆڕیووه‌ بۆ زیاد لە ٥٠ کیلۆمەتر.

له‌ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌دا هاتووه‌: "من راکەری ماوەدرێژ (هێمن فەرەج ئەحمەد) بۆ بەشداریکردن لە (ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر) لە وڵاتی بەریتانیاوە گەڕامەوە هەرێمی کوردستان و ڕۆژی ٢٦/١٠/٢٠١٨ بەشداری ماراسۆنەکەم کرد لەسەر ئاستی ٤٢ کیلۆمەتر و توانیم بە ٣:٢٥:٠٤ (٣ کاتژمێر و ٢٥ خولەک و ٤ چرکە) ئەو ماوەیە تەواو بکەم و ٤جار بخولێمەوە بەدەوری شەقامی ٦٠ مەتری هەولێردا.

وتوشیه‌تی یەکەم ڕاکەر بووم کە سەرەڕای ڕێگری بگەمە خاڵی کۆتایی، بەڵام لە لایان ڕێکخەرانی ماراسۆنەکەوە گرفتم بۆ دروستکراو دەیانووت تەنها ٣جار خولاویتەتەوەو پێویستە جارێکیتر بخولێیتەوە بۆ ئەوەی ٤٢ کیلۆمەتر تەواو بکەیت، هاوکات بە پشتبەستن بە کاتژمێرە وەرزشیەکەی دەستم کە کات و ماوەکەی تێدا بوو بەردەوام قسەکەیانم ڕەتدەکردەوە و جەختم لەوە دەکردەوە ئەگەر جارێکیتر بخولێمەوە ئەوا زیاد لە ٥٠ کیلۆمەتریش تەواو دەکەم،

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ بێ بەڵگەو دور لە هەمو وەڵامدانەوەیەکی زانستی و وەرزشی بەرپەرچیانداوەته‌وە، پاش چەند خولەکێکیش ژمارەیەکیتر لە ڕاکەرانی ٤٢ کیلۆمەتری کەتێیاندا ئەوروپی و عێراقیبوون نزیکبونەوە لە خاڵی کۆتایی، بەهەمان شێوە ڕێگرییان لێکرا و هەمان داوایان ئاڕاستەی ئەوانیش کردووه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: ماوەیەکی کەم پاش تەواوبوونی ماراسۆنەکەش بە هۆی بەدواداچونەکانمانەوە دەرکەوت کە بەمەبەست بووبێت بۆ سەرخستنی هەندێک یاریزانی یانەکانی هەرێمی کوردستان یاخود هەڵە ڕویدابێت، ڕێکخەران و دادوەرانی ماراسۆنەکە ٤ خولیان بە ٣ خول ئەژمار کردووەو واتا ماراسۆنەکە بێ ئاگاداری زۆرینە یاخود هەموو ڕاکەرەکان لە دوا چرکەدا گۆڕاوە بۆ زیاد لە ٥٠ کیلۆمەتری، کە ئەمەش هەستنەکردنە بە بەرپرسیارێتی و ڕەنگە روداوی گیانلەدەستدانی ڕاکەر یاخود تێکچونی تەندرووستییانی لێبکەوێتەوە.

هاوكات ئه‌و یاریزانه‌ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌: تا ئێستا ڕێکخەرانی ماراسۆنەکە ئامادەنین ڕایبگەێنن کە ئەو ماڕاسۆنە لە مانای ڕاستەقینەی خۆی خاڵی بۆتەوەو تەنها درووستکردنی قەرەباڵخی و  گاڵتە جاڕی بووە نەوەک ماراسۆنی نێودەوڵەتی، هەروەها ناشرینکردنی ئەو ئەزمونە بوو لە بەرچاوی دەیان ڕاکەری نێودەوڵەتی بیانیدا کە گەشتبوونە هەرێمی کوردستان و بەشداریانکردبوو.

454 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر