په‌یام
به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو له نزیك مه‌زاری باوه مه‌حموود له خانه‌قین ته‌قیه‌وه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش دوو كه‌س كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌زاری باوه مه‌حمود كه له‌به‌ر یادی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێنه‌وه هاووڵاتیه‌كی زۆر ڕوویان تێكردووه, دوو ئافره‌ت كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه‌و بۆمبێكی دیكه‌ش له نزیك مه‌زاره‌كه ئاشكرابووه و له لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه سه‌رقاڵی پوچهڵكردنهوهین.
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی خانه‌قین له هه‌مان شوێن بۆمبێكی پوچه‌ڵكرده‌وه.
رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن، كه مه‌به‌ست لێی تێپه‌ڕینی 40 رۆژه به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن دا, له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه شه‌پۆلی سه‌ردانكه‌رانی ئێران بۆ كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی ئاماره‌كانیش ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، ڤیزه‌ی عێراقیان وه‌رگرتووه و هاتوونه‌ته عێراق.
359 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018