Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غه‌ززه‌.. سێ منداڵ له‌ هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا كوژران


په‌یام

سێ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له‌ هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه‌ كوژران.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌، ڕایگه‌یاند "سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی له‌ باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجام داوه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ سێ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی كه‌  ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 12 تا 14 ساڵدایه‌، شه‌هید بوون".


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "تیمه‌كانی فریاگوزاری توانیویانه‌ ته‌رمی ئه‌و سێ منداڵه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ "فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسرائیل سێ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له‌ نزیك خاڵێكی ئه‌منیی نێوان غه‌ززه‌ و ئیسرائیل كردووه‌ته‌ ئامانج".
هاووڵاتییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ فه‌ڵه‌ستینیش پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ خۆپیشاندانی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینیی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ بریندار كرابوو، دوێنێ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ سوپای‌ ئیسرائیل هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌ و، پێگه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس و هاووڵاتیان ده‌كاته‌ ئامانج.

126 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر