Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌تۆمه‌تی‌ به‌عسیبوون داوای‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ وه‌زیرێكی‌ پارتی‌ له‌به‌غدا ده‌كرێت

په‌یام

ژماره‌یه‌ك چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووس له‌ سكاڵانامه‌یه‌كدا به‌ تۆمه‌تی‌ "به‌عسیبوون" داوا ده‌كه‌ن ڕێگه‌ به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ پشكی‌ پارتی‌ نه‌درێت.
 

له‌ سكاڵانامه‌كه‌دا كه‌ 60 چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسی‌ پارێزگای‌ دهۆك واژوویان له‌سه‌ر كردووه‌، هاتووه‌ "داوا له‌ ده‌سته‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ی‌ و دادپه‌روه‌ریی‌ عێراق ده‌كه‌ن ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كۆنه‌ به‌عسییه‌ك به‌ ناوی‌ (به‌نگین عه‌بدوڵڵا ڕێكانی‌) كه‌ كاندیدی‌ پارتیی‌ دیموكراته‌ بۆ پۆستی‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراق، ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت".

ئه‌و چالاكوان ڕۆژنامه‌نووسانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ "ناوبراو فایلداره‌ و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ به‌عسییانه‌ی‌ كه‌ زیانی‌ به‌ پێگه‌ی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌یاندووه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "به‌نگین عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندیی‌ سیاسی‌ و بازرگانیی‌ له‌گه‌ڵ عوده‌ی‌ كوڕی‌ سه‌دام حسێن و هه‌ندێك به‌رپرسی‌ هه‌رێم هه‌بووه‌ كه‌ ئێستا له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ مه‌سعوود بارزانیدان".

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ "وه‌زیره‌كه‌ی‌ پارتی‌ زاوای‌ (تاریق كافی‌ فه‌لیح)ه‌ كه‌ به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ حیزبی‌ به‌عس بووه‌ له‌ پارێزگای‌ دهۆك و، به‌ هاوكاریی‌ به‌نگین عه‌بدووڵڵا زۆر ئازاری‌ خه‌ڵكی‌ داوه‌".

ئه‌و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌ڵێن "هیوادارن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌ بكرێت و، ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و ناداپه‌روه‌رییه‌ به‌سه‌ر میللـه‌تی‌ عێراقدا تێپه‌ڕێت".

770 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر