Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌م ساڵه‌ح گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی‌‌و سه‌ردانی‌ گۆری‌ مام جه‌لالی‌ كرد


په‌یام

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ حزبی‌ و هاوڵاتیانه‌وه‌ پێشوازی‌ كراو له‌ میانه‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ وتارێكدا له‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا كاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وان ده‌بێت.

پاش ئه‌وه‌ش چووه‌ ده‌باشان‌و سه‌ردانی‌ گڵكۆی‌ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووی‌ عێراقی‌ كرد.


سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ پارێزگاكه‌ وتی‌"چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی‌ ده‌ستوور كاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئێمه‌ ده‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌م مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ده‌ستبه‌ربێت".

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق دوای‌ گه‌یشتنه‌وه‌ی‌ به‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ گۆڕی‌ مامجەلالی‌ كردوو لەدەفتەری یادەوەری سەر گڵکۆی مام جەلال یاده‌وه‌ری‌ خۆی‌ نوسی‌.

د. به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق نوسیویه‌تی‌"زۆر به‌ تاسه‌م و یادت ده‌كه‌م، یاده‌وه‌رییه‌كانت هه‌میشه‌ ئاماده‌ن، جوانی‌ و خۆشه‌ویستی‌ و میهره‌بانیشت بۆ من سامانی‌ ژیانمه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"به‌ڵكه‌ له‌ سایه‌ی‌ ئه‌زمونی‌ تۆی‌ رابه‌ر و مام و مامۆستا، تۆی‌ تێكۆشه‌ری‌ كۆڵنه‌ده‌ر، پێشمه‌رگه‌و ده‌وڵه‌تمه‌دار، من بتوانم خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌م". 




301 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر