Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پشده‌ر.. به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 20 خانوو خاپور بوون و ئۆتۆمبێلێكیش ئاو بردی


په‌یام

له‌قه‌زای‌ پشده‌ر به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 20 خانوو خاپور بوون و ئۆتۆمبێلێكیش ئاو بردی.

به‌هۆی‌ بارانبارینی‌ به‌رده‌وام و دروستبوونی‌ لافاوه‌وه‌ چه‌ند گوندێكی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر زیانی زۆری‌ ماددیان به‌ركه‌وتووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ گوندی قرناقان له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری‌ سه‌ربه‌ قه‌زای پشده‌ر زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌، وێڕای خاپور بوونی 17 خانوو، به‌شێكی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گونده‌كه‌ه‌ش داڕماوه‌.

هه‌ر له‌ گوندی قرناقان لافاو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب نیسانی بردووه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و خانوانه‌شی ماونه‌ته‌وه‌ ئاویان تێچووه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ زیان گه‌یاندن به‌ تۆڕه‌كانی‌ ئاوی خواردنه‌وه‌و هێڵه‌كانی‌ كاره‌با، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 گوند بێ كاره‌با بوون.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی پردی ڕێگه‌ی نێوان گونده‌كانی بڕه‌دێ پشتاشان به‌رتكوڕی و سینه‌مۆك، له‌ئێستادا هاتووچۆی‌ نێوان ئه‌و گوندانه‌ به‌ته‌واوی‌ په‌كی كه‌وتووه‌.

321 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر