Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوواین زانیاری له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی بازاری له‌نگه‌ی هه‌ولێر


په‌یام

ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ نیوه‌ی دووكانه‌كانی بازاڕه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی سووتاون.


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌بازاڕی له‌نگه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و به‌پێی‌ زانیاریه‌كان به‌شێكی‌ زۆری‌ دووكانه‌كانی‌ بازاڕه‌كه‌ سوتان" به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ تۆمار نه‌كراوه‌و ته‌نها زیانی‌ مادی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

لایخۆیه‌وه‌ قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی دووكانه‌كانی‌ بازاڕه‌كه‌ دوو هه‌زارو 400 دووكانه‌و زۆربه‌یان سوتاون، وتیشی‌ ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌و ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌هۆشچوون تۆماركراوه‌.

قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ی‌ به‌شكرد تائێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ دیارنیه‌و دوای ده‌رچوونی ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه‌" هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كرێت.
بازاڕی‌ له‌نگه‌فرۆشان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێرو یه‌كێكه‌ له‌كۆنترین بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره‌، دووكانه‌كانی تایبه‌تن به‌كه‌لوپه‌لی پلاستیكی و جلوبه‌رگ، هه‌ر بۆیه‌ كۆنتڕۆڵكردنی زۆر ئاسان نیه‌.

648 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر