Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ له‌سه‌ر كوشتنی خاشقچی هاته‌ده‌نگ


په‌یام 

شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمان له‌ میانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی خاشقچی شكاند و رایگه‌یاندووه‌ هه‌ردوو وڵات هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆ ئاشكراكردنی رووداوی كوشتنی خاشقچی. 

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا شازادەی جێنشینی سعوودیە جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ رووداوی کوشتنی ئەو رۆژنامەنوسەی وڵاتەکەی بێ پاسا و ناشیرین بووه‌.

وتوشیه‌تی: حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵات هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌سه‌لمێنن بۆ سزادانی تاوانباران. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنی سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی توركیا به‌ ڕه‌سمی چیرۆكی كوشتنی خاشقچی ڕاگه‌یاند و داواشی كرد سعودیه‌ ئه‌و 18 كه‌سه‌یان ڕاده‌ست بكات كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی ده‌ستگیركراون. 

1322 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر