Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی‌: سوپاسی‌ خه‌ڵك ده‌كه‌م؛ متمانه‌یان به‌ حكومه‌ته‌كه‌مان دایه‌وه‌


په‌یام

نێچیرڤان بارزانی‌، وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ "ئێستا دوای‌ راگه‌یاندنی‌ فه‌رمیی‌ ئه‌نجامه‌كان، داوا لە ھەمو لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە گیانێکی ئــارام و بونیاتنەرانە بۆ پاراستنی‌ یه‌كڕیزی‌ و ته‌بایی‌ بەردەوام بن کاتێك ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێكھێنانی حکومەتی داھاتو دەکەین. سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم كه‌ وێڕای‌ پێنج ساڵی رابردوی لەڕادەبەر دژوار، مـتمانەیان بە حکومەتەکەمـان دایه‌وه‌ ".

بارزانی‌ ده‌ڵێت " ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریخست كه‌ زۆرینەی خەڵکی کوردستان پشـتگیری لە حکومەتێکی بەھێز و سەقـامگیردەکەن بە سەركردایەتی و پێشڕەویی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئەنجامەکان وەک دەنگدانێك بۆ پێشکەوتنی سەقامگیردەبینم. لە روانگەی پارتییەوە، ئەنجامەکان ئاماژەیەکن بۆ نیشتمانپەروەری، خۆڕاگری و ھیوای ئایندەیەكی گەش".
 

1888 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر