Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی منداڵان له‌ 22 ویلایه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه‌

په‌یام

ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌: پزیشكه‌كان هۆشداریی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌ده‌ن كه‌ تووشی منداڵان ده‌بێت‌و له‌ 22 ویلایه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی (لیكسنگتۆن) له‌ ویلایه‌تی (كنتاكی) ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌: پزیشكه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بزانن كه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن مندالَ، یه‌كێكیان تووش ده‌بێت.

نه‌خۆشخانه‌ی‌ (نۆڕتۆن)ی منداڵان له‌ ناوچه‌ی‌ (لویفیل)ی ویلایه‌تی (كنتاكی) ڕایگه‌یاند: مانگی ڕابردوو پزیشكه‌كان توانیویانه‌ سێ منداڵی ته‌مه‌ن (3 ـ 8) ساڵی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هیوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی زیاتر دڵه‌ڕاوكێی لای‌ كه‌سوكاری‌ منداڵه‌ توشبووه‌كان دروستكردووه‌ تائێستا ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هیچ پێكه‌وته‌یه‌ك، یان چاره‌سه‌رێكی دیاری نییه‌‌و منداڵان تووشی ئیفلیجی ده‌كات.

پزیشكه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ "نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌گمه‌نه‌ له‌ نیشانه‌كانی ئیفلیجی منداڵانه‌وه‌ نزیكه‌‌و سه‌ره‌تا به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی‌ گه‌رمیی‌و گرفت له‌ گه‌ده‌دا ده‌ستپێده‌كات".

673 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر