Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی‌ سعودی‌: خاشقچی‌ به‌هۆی‌ ده‌مگرتن‌و هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ خنكاوه‌


په‌یام

به‌رپرسێكی سعوودی ڕایگه‌یاند: جه‌مال خاشقچی به‌ هۆی ده‌مگرتن و هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمی دانوستانكاری‌ سعوودییه‌وه‌، خنكاوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی سعوودیه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "جه‌مال خاشقچی له‌ كونسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی تیمی دانوستانكار مردووه‌".


ئه‌و به‌رپرسه‌ وتوویه‌تی‌ "به‌پێی ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، جه‌مال خاشقچی كاتێك ویستوویه‌تی له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ ده‌نگ به‌رزبكاته‌وه‌، له‌لایه‌ن تیمی دانوستانكاره‌وه‌ ده‌می گیراوه‌ و، به‌و هۆیه‌وه‌ خنكاوه‌".

به‌ قسه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ سعوودییه‌ "ئه‌و تیمه‌ی‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ جه‌مال خاشقچی ڕه‌وانه‌ كراوه‌، فه‌رمانه‌كانیان پێشێل كردووه‌ و، ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی ڕاست نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی دووباره‌ له‌ پرسه‌كه‌دا بكه‌ن".

به‌رپرسه‌كه‌ ئاشكرایشی‌ كردووه‌ "18 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دۆسیه‌ ده‌ستگیر كراون و، له‌ژێر لێكۆلێنه‌وه‌دان".

دوێنێش سعوودیه‌ ڕایگه‌یاند "خاشقچی له‌ ئاكامی شه‌ڕكردن له‌ كۆنسوڵخانه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه‌" به‌ڵام باسی له‌ ورده‌كاریی‌ ڕووداوه‌كه‌ و شێواز و هۆكاری‌ مردنه‌كه‌ی‌ نه‌كرد. هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدان پێشتر توركیا ئاشكرای‌ كردبوو كه‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ له‌ كاتی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانداپه‌نجه‌ی‌ بڕدراوه‌ و دواتر كوژراوه‌.


1220 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر