Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: 16 هه‌زار كورسی‌ بۆ خوێندكاره‌ وه‌رنه‌گیراوه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت


په‌یام

پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی سیستمی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ لایه‌ن سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قووتابیانی كوردستان و پشتیوانی ناوه‌ند و لقه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی فراوانی قووتابیان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو بڕیاریدا به‌ زیادكرنی 16 هه‌زار كورسی خوێندن بۆ ئه‌و قووتابیانه‌ی ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: پلانی وه‌رگرتنی ده‌رچووان له‌ زانكۆكان به‌ڕێژه‌ی 10% بۆ به‌شه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان و 20% بۆ به‌شكانی دیكه‌ زیادكراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: بڕیاریانداوه‌ به‌زیادكردنی پلانی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و (16) هه‌زار كورسی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ له‌ هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراوون ته‌رخانده‌كرێت.

عه‌باس ئه‌كره‌م ڕونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و كورسیانه‌ی له‌ ئه‌نجامی زیادكردنی پلان به‌رده‌سته‌، له‌ڕێگه‌ی هه‌مان سیستمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ ده‌خرێته‌وه‌ به‌رده‌ستی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه‌ له‌هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانی سیستمی وه‌رگرتن ئاشكراكرد و ڕه‌تی پڕۆسه‌كه‌ی كرده‌وه‌و داوای له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد له‌پێناو باری ده‌رونی قوتابیان ئه‌نجامه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان هه‌ڵپه‌سێرێت و سیستمی له‌سه‌دا 70ی به‌شه‌كان بۆ خولی یه‌كه‌م و له‌سه‌دا 30ی به‌شه‌كان بۆ خولی دووه‌م هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌په‌له‌ی ڕێكخراوه‌ قوتابی و خوێندكارییه‌كان و لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م پرسه‌ی كرد. 

556 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2018

بابەتی زیاتر