Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا له‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كرێت هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر ساخته‌كردنی‌ ناسنامه‌ی‌ عێراقییه‌وه‌ هه‌بێت

په‌یام

30 ڕێكخراو داوا له‌ د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ ساخته‌كردنی‌ ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقییه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ كوردستان، به‌ ئه‌ركی‌ ده‌ستووریی‌ خۆی‌ هه‌ڵبسێت و هه‌ڵوێستی‌ هه‌بێت. ڕایشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌دوادانه‌چوون بۆ ئه‌و پرسه‌ سه‌رۆككۆمار وه‌كو هاوبه‌ش له‌و تاوانه‌ی كراوه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت.

له‌ نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ نوێی‌ عێراقیان كردووه‌، 30 ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ هه‌رێم، داوایان له‌ ناوبراو كردووه‌ "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی‌ هه‌ڵوێستی‌ ڕاشكاوانه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كردنی‌ ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بێت".

ئه‌و ڕێكخراوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر به‌ هه‌زاران ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ دروستكراوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ناوبانگی هه‌رێم له‌ عێراق و، ناوبانگی عێراق له‌ دنیادا له‌كه‌دار ده‌كات و، به‌ها بۆ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ناهێڵێته‌وه‌".

له‌ نامه‌كه‌دا بۆ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، هاتووه‌ "به‌رپرسانی‌ هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌وانه‌ش وته‌بێژی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی، خۆیان به‌ فه‌رمی‌ باسیان له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ساخته‌كارییه‌ كردووه‌".

ئه‌و 30 ڕێكخراوه‌ هۆشداریشیان داوه‌ته‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق "له‌ كاتی ڕه‌چاونه‌كردن و به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌هاتنی بۆ ئه‌م داوایه‌ و هه‌ڵنه‌سانی‌ به‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ سوێندی‌ پێی خواردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستوور، به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه‌، وه‌كو هاوبه‌ش له‌و تاوانه‌ی كراوه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت".

1087 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر