Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ ماوه‌ی‌ دوو تا سێ‌ ڕۆژ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ ده‌بڕێت


پەیام 

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ پرۆژه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازی‌ سروشتی له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ داناغازه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی 48 تا 72 كاتژمێر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وێستگه‌كانی غازی هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ ڕاده‌وه‌ستێت و، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پێدانی‌ كاره‌با به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاتووه‌ "ڕۆژی هه‌ینی كۆمپانیای داناغاز به‌ هاوكاریی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز سروشتی، به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی غازی سروشتیشه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 48 تاكو 72 كاتژمێر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ ڕاده‌وه‌ستێت".

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ هاوكاریی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كار ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ كاریگه‌ریی كه‌می له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت ".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "پرۆسه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز، كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌بێت و، هاووڵاتیان سوودمه‌ند ده‌بن تێیدا".


1093 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر