Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات

پەیام 

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كات.


له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی‌ كردووه‌ "ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ نووسراوی ژماره‌ 740 داوای‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ فه‌رمان ده‌ربكات بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم".

پێشتر ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ نووسراوی‌ فه‌رمیدا داوای‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم كردبوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌ كاتی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم له‌ 30 ی‌ نیسانی‌ 2014 ئه‌نجام دراوه‌ و، له‌ 24ی‌ حوزه‌یران ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ سوێندی‌ یاساییان خواردووه‌، كه‌ له‌ ئێستادا ماوه‌ی‌ یاسایی‌ و، ئه‌و 90 ڕۆژه‌یش كۆتایی‌ هاتووه‌ كه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكان دیاری‌ كرابوو،
 به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم تا ئێستا هیچ خه‌مێكی‌ له‌و پرسه‌ نه‌خواردووه‌ و كاتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری‌ نه‌كردووه‌.

365 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر