Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌رۆژێكدا دووجار زەمینلەرزە سۆران‌و رواندزو دەوروبەری گرتەوە

په‌یام

پەیامنێری پەیام گواستیەوە لەماوه‌ی‌ كه‌متر له‌رۆژێكدا زەمینلەرزە دووجار سۆران و دەوروبەری گرتەوە، سەنتەری بومەلەرزەکەش قەزای سۆران بووە  لەگەڵ زەمینلەرزەکەدا هاوڵاتیان هەستیان بەدەنگێکی بەرزکردو ترس و دڵەراوێکی زۆر له‌لایان دروستبوو.

فازلَ ئيبراهیم بەڕێوەبەری کەشناسی هەولێر بەپەیامی ڕاگەیاند: زەمینلەرزەكةی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:4خولەک بووەو پلەکەی 3.2بووە، زەمینلەرزەكةی ئەمڕۆش ئێوارە کاتژمێر 6:8 خولەک ڕوویداوەو پلەکەشی 3.9 پلەی ڕێختەر بووە سەنتەری بومەلەرزەکەش قەزای سۆران بووە.

هۆکاری بوونی دەنگێکی بەهێزیش لەگەڵ بومەلەرزەکە بەڕێوەبەری کەشناسی هەولێر گەراندیەوە بۆ ئەوەی کەوا سەنتەری زەمینلەرزەکە سۆران بووەو بۆیە هەرشوێنێک بووە سەنتەری زەمینلەرزە هەست بەدەنگێکی بەرزدەکرێت.

556 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر