Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆحانی‌: ئامانجی‌ ئه‌مریكا گۆڕینی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێستای‌ ئێرانه‌

په‌یام

سه‌رۆككۆماری‌ ئێران ڕایگه‌یاند: ئامانجی كۆتایی ئه‌مریكا له‌ سه‌پاندنی‌ سزاكان و فشاره‌كان بۆ سه‌ر تاران، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێستای‌ ئێرانه‌.

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی‌ ساڵی نوێی خوێندنی‌ زانكۆكان له‌ زانكۆی تاران پێشكه‌شیكرد، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند "ئیداره‌ی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكا خراپترین ئیداره‌یه‌ كه‌ له‌ مێژووی‌ ئه‌و وڵاته‌دا له‌ به‌رانبه‌ر ئێران وه‌ستاوه‌ته‌وه‌".

سه‌رۆككۆماری‌ ئێران وتی‌ "ئه‌وان سه‌ره‌تا به‌ جه‌نگی‌ سايكۆلۆژی‌ بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیانپێكرد و، ئێستایش به‌ جه‌نگی‌ ئابووری‌ به‌رده‌وامن له‌ فشاره‌كانیان".

ڕۆحانی‌ ڕایشیگه‌یاند "قۆناغی داهاتوو بریتییه‌ له‌ دروستكردنی مشتوومڕه‌كانی شه‌رعییه‌ت و له‌ كارخستنی ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێستای‌ ئێران و، ئامانجی كۆتایی‌ ئه‌مریكایش بریتییه‌ له‌ گۆڕینی ڕژێمی‌ ئێران".

وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ تشرینی دووه‌مدا ده‌كه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، سه‌رۆككۆماری‌ ئێران وتی‌ "له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕه‌نگه‌ دۆخه‌كه‌ خراپتر ببێت، به‌ڵام له‌ داهاتووی دووردا هه‌موو شتێك زۆر باشتر ده‌بێت".

پاش 90 ڕۆژ له‌ ڕاگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی حه‌وتی ئاب ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان بۆ سه‌ر ئێران كرد، بڕیاره‌ له‌ چواری‌ تشرینی‌ دووه‌میشدا قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكان بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت و غازی‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج. به‌هۆی‌ سزاكانیشه‌وه‌ دراوی‌ تمه‌نی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ ساڵێكدا به‌هاكه‌ی‌ بۆ پێنج هێنده‌ی‌ پێشوو له‌به‌رانبه‌ر دۆلاردا دابه‌زیوه‌.

477 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر