Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سه‌ڵات به‌ دروستكردنی‌ نه‌هامه‌تی‌، خه‌ڵكی هه‌رێم ناچار به‌ كۆچكردن ده‌كات

په‌یام

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ی كه‌ خنكاون و حكومه‌ت هاوكاری كه‌سوكاریان ده‌بێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی ڕاگه‌یاندووه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌ ساتی یه‌كه‌می ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ وردی به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی‌ وته‌بێژی حكومه‌ت له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا روبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆر بوه‌ته‌وه‌ و هاوڵاتیان پێیانوایه‌ حكومه‌ت به‌ دروستكردنی‌ قه‌یران و نه‌هامه‌تی‌، خه‌ڵك ناچار به‌ كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كات و دوای مردن و خنكانیشیان ته‌نیا له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس له‌ هاوكاری كه‌سوكاریان و گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان ده‌كات و له‌ واقیعدا هیچیان بۆ ناكات.

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته‌ له‌ كه‌شتیه‌كدا له‌ ده‌ریای ئیجه‌ 35 كۆچبه‌ر خنكان و دواتر ده‌ركه‌وت 16 كه‌سیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.


390 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر