Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای توركیا بڕیاری ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی ده‌ركرد


په‌یام 

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه‌ دادگای توركیا بڕیاری ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌. 

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی وتووه‌ دادگای توركیا ناوبراوی به‌ سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژ سزاداوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ماوه‌ی له‌ رابردوو خزمه‌تی زیندانی هه‌بووه‌ راسته‌وخۆ بڕیاری ئازادكردنی داوه‌. 

لای خۆشییه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ بڕیاری زیندانی ماڵەوە و قەدەغەکردن بۆ چوونە دەرەوەی وڵات لەسەر برۆنسۆن ھەڵگیرا. 
قه‌شه‌ ئەندرۆ برۆنسنی تەمەنی 50 ساڵانه‌ و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی هاریكاری تیرۆر و سیخوڕیكردن له‌ دژی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا زیندانی كراوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ جێگه‌ی مشتومڕ و ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و توركیا كه‌ ئه‌مریكا سزای ئابووری به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خسته‌ سه‌ر توركیا. 

581 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر