Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واشنتۆن پۆست: هه‌ندێك به‌رپرسی تورك به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی كوشتنی جه‌مال خاشقچیان له‌به‌رده‌ستدایه‌


په‌یام

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كرد، هه‌ندێك به‌رپرسی تورك به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه‌، تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه هاوكاره‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی.

واشنتۆن پۆست به‌ سه‌ردێڕی، "توركه‌كان به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه‌، تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ هاوكاره‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوشتنی خاشقچی" هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێڕوانینێكی نوێی بۆ رووداوه‌كه‌ دروستكرد.

هه‌واڵه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌ندێك به‌رپرسی تورك و ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و تێیدا راگه‌یه‌ندراوه‌، لایه‌نی توركی به‌ ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه‌ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه‌.

له‌ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، "تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌م تیمێكی ئه‌منیی سعوودی چوونه‌ته‌ نێو کۆنسوڵخانه‌كه‌ و دواتر له‌كاتێكدا خاشقچی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی بووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ریانكردووه‌. دواتر كوشتوویانه‌ و جه‌سته‌یان لەت لەت كردووه‌".

ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ "له‌تۆماره‌كه‌دا ده‌نگی خاشقچی ده‌بیستن كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پیاوی دیكه‌ به‌ عه‌ره‌بی قسه‌ده‌كات و چۆن ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و دواتر ده‌یكوژن".

هه‌واڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دیار نییه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه‌ بینراوه‌ یان نا، به‌ڵام به‌رپرسانی تورك ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كانیان بۆ باسكردوون.

خاشقچی كه‌ به‌ هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی الوه‌ته‌ن كه‌ پلاتفۆرمێكی گرنگه‌ بۆ ریفۆرمخوازه‌ سعوودیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ بابه‌ته‌كانی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌ رۆژئاواییه‌كاندا ناسراوه‌، رۆژی سێشه‌مه‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی كاروباری فه‌رمی سه‌ردانی کۆنسوڵگه‌ریی سعوودیه‌ی كردووه‌ له‌ ئیستانبوڵ و دواتر بێسه‌روشوێن بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. 

489 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر