په‌یام
قایمقامى كه‌لار لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست دیجیتاڵ میدیایی په‌یام كه‌وتووه هۆكاری فڕێدانی هه‌زاران جوجكه له‌سه‌ر ریگای سه‌ره‌كی سلێمانی كه‌لار روونده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی كه‌لاردا هاتووه: له ڕێگه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوونى بۆ ئەو جوجکانەی شەوی ڕابردوو له سه‌ر رێگاى كه‌لار - سلێمانى و نزیك ناحیه‌ى باوه‌نور فڕێدراون کراوە، دەرکەوتووە جوجکەکان لەلایەن شۆفێرەکەوە لەسەر ڕێگە فرێدراون.
وتوشیه‌تی: ھۆکاری فرێدانی جوجکەکان ئەوە بووە لەلایەن خاوەن کێڵگەکانەوە جوجکەکان وەرنەگیراون چونکە نەتوانراوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە کارگەوە بگەیەندرێنە کێڵگەکانی پەلەوەر، بۆیە شۆفێرکە فڕێیداون.
قائیمقامیه‌تى كه‌لار جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه له‌ڕێگه‌ى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان به‌دواداچوونى وردكراوه و ئه‌و جوجكانه له رووى ته‌ندروستییه‌وه مه‌ترسیان نیه و هه‌ڵگرى هیچ ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌ك نین.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لە ئێستادا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنى ئه‌و شۆفێره‌ى كه جوجكهكانى فڕێداوه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤپدیۆیانهی شه‌وی رابردوو له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرانه‌وه، كۆمه‌ڵێكی زۆر جوجك له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی كه‌لار فڕیدرابوون.
2393 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018