Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات


په‌یام 

هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌ركردایه‌تی هادی عامری داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌كات، كه‌ساڵی 2006 به‌ده‌ستپێشخه‌ری‌ ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌و سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌واژۆی زیاتر له‌ 50 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پێشكه‌شی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه‌.

له‌داواكاریه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری‌ عێراقه‌و بێئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت، نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی‌ عێراق پێكیهێناوه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ساڵی 2006 به‌مه‌به‌ستی ڕێگرییكردن له‌پێشهاته‌ ئه‌منیه‌ ناوخۆییه‌كان دامه‌زراو ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌ وه‌رده‌گرت.

389 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر