Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەحمەدی حاجی رەشید راگەیەندراوێك لەسەر مووچەی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە


په‌یام 

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر مووچه‌ و بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بلاَوده‌كاته‌وه‌ و داوا له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ده‌كات له‌بری ئه‌و هه‌موو وه‌فده‌ باڵایه‌ بۆ پۆسته‌كانیان ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ن وه‌فدیكیش بنێرن بۆ پێشمه‌رگه‌و قوتی خه‌ڵك.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشكرایكردووه‌ له‌ بودجه‌ی‌ عێراق پاره‌ییه‌كی‌ زۆر حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگر ته‌رخانكراوه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت ژماره‌ و بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌نده‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت به‌پێی سه‌رژمێری بایۆ مه‌تریه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ دوو سه‌د و شه‌ست و شه‌ش هه‌زار كه‌سن، هاوكات به‌پێی ده‌نگدانی تایبه‌ت بێت كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجام درا سه‌د و حه‌فتا هه‌زار كه‌سن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌پێی ته‌خمین و خه‌مڵاندی عێراق بیت ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ (45000) چل و پێنج هه‌زار كه‌سن. 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ریه‌ك له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی‌ بودجه‌ و مووچه‌ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌زانێت و داوایان لێده‌كات له‌ بری شه‌ڕی وه‌گرتنی‌ پۆسته‌ بالاَكانی‌ عێراق دوو وه‌فدیش بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌مێكی پشكی پێشه‌رگه‌ بخۆن له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی نوێ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق.

603 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر