Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یام ورده‌كاری نه‌خۆشییه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌ی گوندێكی پشدەر بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

بەهۆی نەخۆشیەكی دەگمەن دووهاوڵاتی لە گوندیكی پشدەر گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكه‌ش تووشی نەخۆشیەكە بوونه‌ له‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان. 

زیاتر لەهەفتەیەكە بەهۆی بڵاووبنەوەی نەخۆشیەك لە گوندی مەمكانی سنوری قەزای پشدەر 2كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 11كەسی تریش برینداربوون. 

تەها محەمەد وتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین به‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یامی رایگه‌یاند:" لەپشكنین بۆ هاوڵاتیانی‌ گوندی‌ مەمكانی‌ سەربەقەزای‌ پشدەر بەردەوامین و سەرجەم ئەو خۆراك مەوادانەی خواردن و خواردنەوە كەلەماڵه‌كە هەبوون نمونەیان لی وەرگیراوەو پشكنینیان بۆ كراوە، ئەوەی‌ بۆمان دەركەوتوە دوشتە، یەكێكیان ئەوەیە نەخۆشیەكە گوازراوە نییەو هیچ مەترسیەكی‌ بۆ سەر هاوڵاتیانی‌ تر نییە".

ئاشكرایشیكرد:"جگە لەوه‌ی كە نەخۆشیەكە گوازراوە نییە، لەئەنجامی‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیشمان ئەوەما بۆدەركەوتوە، بونی‌ حاڵەتێكی‌ كەڕووە لەسەر دەمی‌ ئەوكەسانەی‌ توشی‌ نەخۆشیەكە بون، بەڵام تائێستا جۆری‌ نەخۆشیەكە یەكلانەبۆتەوە، چونكە ئەو سیفاتانە لەگەل كۆمەلیك نەخۆشی ترهاوبەشن."

ئەوەشی‌ ڕونكردەوە، بڕیارە ڕۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتوو تیمێكی‌ خۆپاراستنی‌ سلێمانی‌  و راپەرین دوبارە سەردانی‌ گوندەكە بكەن و ئەنجامی‌ پشكنینەكان ئاشكرابكەن.

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دووان لەو نەخۆشانەی‌ توشی‌ حاڵەتەكە بوون لەنەخۆشخانەی‌ ڕانیەن بۆ چارەسەرو سێ نەخۆشی‌ دیكەشیان له‌ نەخۆشخانەكانی  سلێمانی‌ لەبەشی‌ چاودێری‌ وردن و بەردەوام چارەسەریان بۆ دەكرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ گۆڕانكاری‌ بەسەر باری‌ تەندروستیان هاتوەو بەرەو باشبون دەچن. 

1795 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر