Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌های لیره‌ی توركی به‌رزبوویه‌وه‌


په‌یام 

ده‌نگۆی‌ ڕێككه‌وتنی‌ واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رزكرده‌وه‌. 

دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌مریكاو توركیا سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی‌ ئه‌ندرۆ بڕۆنسن قه‌شه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌توركیا" لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌رچاوی‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ تۆماركرد.

لیره‌ی توركی به‌رێژه‌ی سه‌دا 2.66 به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌و ئه‌مڕۆ یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 5.90 لیره‌" له‌كاتێكدا دوێنێ‌ یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 6.7 لیره‌ی توركی.

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئازادكرد بڕۆنسن له‌كاتێكدایه‌ كه‌ئه‌مڕۆ ناوبراو بۆ جاری‌ چواره‌م له‌دادگایه‌كی‌ ئه‌نقه‌ره‌ دادگایی ده‌كرێت، پێشبینیش ده‌كرێت له‌دادگاییكردنه‌كه‌دا بڕۆنسن تۆمه‌ته‌كانی‌ له‌سه‌ر لابدرێت وه‌ك ڕێخۆشكردنێك بۆ ئازادكردنی‌.

ده‌ستگیركردنی‌ قه‌شه‌ بڕۆسن و دادگاییكردنی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ لێكه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ واشنتۆن زنجیره‌یه‌ك سزای‌ ئابوری‌ به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاند" ئه‌مه‌ش زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌ به‌توركیا گه‌یاندو به‌های‌ لیره‌ی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ سه‌دا 40 دابه‌زاند.

943 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر