په‌یام
له ئاكامی پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له پارێزگای كه‌ركووك سێ چه‌كدار‌و و پۆلیسێك كوژران.
حامد ئه‌لعوبه‌یدی ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند له ئاكامی پێكدادان له نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له قه‌زای حه‌ویجه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك سێ چه‌كدار كوژران و پۆلیسێكیش گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات پۆلیسی داقوق رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوی دیكه له به‌غدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌یش بریندار بوون.
هه‌رچه‌ند حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كانوونی یه‌كه‌م‌ی 2017 رایگه‌یاندبوو كه كۆتایی به بوونی رێكخراوی داعش هاتووه له عێراق به‌ڵام چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به هاوكاری شانه نووستووه‌كانیان له‌و شوێنانه‌ی پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوون هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان‌و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌دا ڕووده‌دات.
1167 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018