Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر هۆكاری گۆڕینی ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكراده‌كات


په‌یام 

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاری داخستنی ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت دادوه‌رێك به‌بێ هیچ  یاسایه‌ك فه‌رمانی راگرتنی داوه‌. 

سۆران عومه‌ر له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسیووه‌ و تێیدا هاتووه‌: دوێنێ بەدەم کەیسی ئافرەتێکی ھەرەشە لێکراوەوە بووملە کۆتایی کارەکەدا لەگەڵ فەرمانبەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان قسەم دەکرد پەیوەندیەکە بچراو ئاسیا وتی ئەم ژمارە بەفەرمانی دادگا راگیراوە.

ئه‌وه‌یشی باسكردووه‌ كه‌  ئەمڕۆ بەڕێزێک لەپۆلیسی سلێمانی بەدواداچونی کرد دەرکەوت بەفەرمانی دادوەر داخراوە. 

ئه‌وه‌یشی وتووه‌: لەگەڵ دادوەرە بەڕێزەکە قسەم کرد وتم بەچی مادەیەکی یاسایی موبایلی شەخسی پەرلەمانتارێک ڕادەگری کە پارێزبەندی ھەیە؟ موبایل سکاڵای لەسەر نەبێ بەچ حەقێک دایدەخەی؟ ئەلێ بۆ ئەوەی بێی بۆ دادگا! وتم ژمارەکەمت لایە دەمناسی قسەمان پێکەوە کردووە با بتوتایە پێش ئەوەی بریاری داخستنی بدەم پەیوەندیەکی پێوە بکەن. 

بەڵام بەراستی دەس بردن بۆ داخستنی موبایلی شەخسیم ئازاریدام بۆیە وتم زۆر سوپاس کاک حاکم بڕیاری کردنەوەشی بدەی من ئەو موبایلەی ئاسیا بەکار ناھێنمەوە. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سۆران عومه‌ر له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ژماره‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندبوو ئیدی ئه‌و ژماره‌ به‌كارده‌هێنێت و له‌ خزمه‌ت هاوڵاتیان ده‌بێت. 

18729 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر